ناوەندی رەوەندی کوردستانی بانگهێشتی ئەندامەکانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی پەیاننامەکانی دابەشکاری کوردستان دەکات، کە بۆ هەریەکە لە پڕۆفیسۆر دکتۆر کەیوان ئازاد، خاوەنی دکتۆرا لە مێژوو و، دکتۆر خەلیل ئەتروشی مامۆستای زانکۆی دهۆک، کە شەوی شەممە 25ی ئەم مانگە ساز دەکرێت.
دەقی بانگهێشتەکە:
بانگهێشتی بەڕێزتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە وەرزی کۆڕبەندی پەیماننامەکانی دابەشکاری کوردستان لە بەستێنی مێژوویی و سیاسییەوە لە هەمبەر پێواژۆی کۆنگرە و کۆنفرانسەکانی نێوان پەیماننامەی سیڤەر و لۆزان کە وێبینارێکە لە ڕێی پرۆگرامیZoom بۆ بەڕێزان ساز دەکرێت:
پڕۆفیسۆر دکتۆر (کەیوان ئازاد ئەنوەر حەمە رەشیدخانی بانە) دکتۆرا لە زانستی مێژوودا
بابەت: لە ڕووی مێژووییەوە ئەو کۆنگرە و کۆنفرانسانەی دوای پەیمانی سیڤەر بەستران دژی کورد، بەرەنجام و سەرەنجامی مۆدێرنیتە بوو، یا لە ڕۆژەڤی ئینتیدابەوە سەری هەڵدا؟
دکتۆر (خەلیل مصطفی ئەتروشی) مامۆستای زانکۆی دهۆک
بابەت: لە رووی سیاسییەوە پەراوێزخستنی نەتەوەی کورد لە سایەی دەوڵەتانی دراوسێ و، زلهێزەکانەوە نەبوونی دیسکۆرسی نەتەوەیی کورد بوو، یا گەمەی سیاسی و جیۆپۆلەتیکی کوردستان بوو؟
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی
شەممە : ٢٥-٣-٢٠٢٣
کات :
19:30 لەندەن
20:30 بە کاتی ئەوروپا
21:30 بە کاتی کوردستان
تکایە پرۆگرامی Zoom دابەزێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەشداربن لەم وێبینارەدا .
لە کاتی نزیکیش دا لینکی تایبەت بە وێبینارەکەتان بۆ دەنێرین .
لەگەڵ ڕێزماندا
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی