سیستمی خۆراکی هارڤارد کە دەبێتە هۆی تەمەن درێژی چییە؟
سایتی هەواڵی سی ئێن بی سی دەڵێ، کە سیستمی خۆراکی هارڤارد، لەلایەن ژمارەیەک لە پسپۆرانی خۆراک لە قوتابخانەی تەندروستی گشتی و توێژەرەوەکان لە سەنتەرێک لە زانکۆکە پەرەی پێدرا.
سوودەکانی خۆراکی هارڤارد
مامۆستای خۆراک لیلیان تشیونگ دەڵێ، ڕێجیمەکە یارمەتی نەهێشتنی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشی دڵ و ئەوانی دیکە دەدا.
بەگوێرەی هەمان سایت، هەروەها یارمەتی درێژکردنەوەی تەمەن دەدا، چونکە بۆ ژیانێکی درێژ و تەندروست زۆر نموونەییە.
وردەکارییەکانی سیستمی هارڤارد
جەوهەری ئەم خۆراکە ئەوەیە کە سەوزە و میوە پێش بخرێن، بۆ ئەوەی نیوەی ژەمەکانی ڕۆژانە پێکبێنن، لەگەڵ نیوەی دووەمی دانەوێڵەی تەواو و پڕۆتین.
کەسێک میوە زیاتر لە سەوزە دەخوات
دانەوێڵەی تەواو (وەک بوڵگور و گوێز و برنجی قاوەیی) گرینگن بۆ ئەوەی بەشێک بن لە ژەمەکان، شارەزایانیش پێشنیاری خواردنیان دەکەن.
دانەوێڵەی تەواو ڤیتامین و کانزای زیاتریان تێدایە و ئاستی شەکری خوێن بەرز ناکەنەوە.
پڕۆتینی تەندروست بەدەست بهێنە و سەرچاوەکەیان: ماسی، مریشک و گوێز، لە بەرامبەردا پێشنیار دەکرێت کە لە گۆشتی سوور دوور بکەونەوە.
بۆ خواردنەوەکان واباشترە لەنێوانیاندا هەمەجۆر بکرێت، بۆیە ئاو و چای و قاوە لەگەڵ ژەمەکان بخۆنەوە، بەمەرجێک شەکریان کەم بێت، لەبەرامبەردا پێشنیار دەکرێت بڕی شیر و شیرەمەنی کەم بکەینەوە.