دادگایەکی سویدی لە ئۆستەرمالم پزیشکێکی تەمەن 55 ساڵی کە لە کلینیکێکدا کاردەکات، بە چوار ساڵ زیندانی سزادا، ئەوەش بە تاوانی پێدانی ماددەی هۆشبەر بە ژمارەیەک نەخۆش.
هەروەها یەکێک لەنەخۆشەکانی ئەو پزیشکە، پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ بووە، کە بڕێکی زۆری دەرمانی ماددەی هۆشبەری پێداوە، هەروەها سزای سێ ساڵ و دوو مانگیش زیندانی بۆ دەرچوو بەهۆی سەرپێچیی جدیی ماددەی هۆشبەرەوە، کە پیاوەکە دەرمانەکانی فرۆشتۆتەوە.
پشکنەری چاودێری تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی ئیڤۆ، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو داوای کرد، کە ئەو پزیشکە مافی ئەوەی لێ بسەندرێتەوە و نەتوانێ دەرمان بنووسێت.
تاوانبارکردنی دکتۆر مانای ئەوەیە کە لەوانەیە مۆڵەتی پزیشکی لەدەست بدات.
تۆماس فۆرسبێرگ لە یەکەی نەتەوەیی دژە گەندەڵی گوتی: من بە گشتی لە سزاکە ڕازیم.