سیاسەتی کۆچ و کۆچبەرانی کەنەدا چۆن موعجیزەی مێژوویی بەدەستهێنا؟

بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا گەشەی دانیشتوانی کەنەدا لە یەک ملیۆن کەس بۆ ساڵی 2022دا زیادی کرد و، ژمارەی هۆکارەکانی ئەم زیادبوونە مێژووییە ڕوون دەکاتەوە.

زیادکردنی ژمارەکان

بەگوێرەی میدیاکانی کەنەدی، لەساڵی 2022دا ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە نزیکەی 1.05 ملیۆن کەس بەرزبۆتەوە.

دانیشتوانی کەنەدا لە 1ی کانوونی دووەمی 2022دا، 39.57 ملیۆن کەس بوون و، لە 1ی کانوونی دووەمی 2023دا ژمارەیان زیاتر لە 40 ملیۆن کەسە.

لەسەدا 96ی زیادبوونی دانیشتوان، بەهۆی ئەو کۆچبەرانەوە بووە کە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی دانیشتوان بۆ 2.7 لەسەد زیادیکردووە و، ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، ئەوا دانیشتوانی ئەو وڵاتە دەتوانن لەماوەی 26 ساڵدا دوو ئەوەندە بن.

هۆکارەکان

کەنەدا پشت بە کۆچبەران دەبەستێت بۆ ئەوەی بازبداتە سەر ئابووری و بەسەر کێشەی تەمەندا زاڵ بێت بەسەر کۆمەڵگەدا، لە کاتێکدا وڵاتانی دیکەی پیشەسازی هەوڵ دەدەن لە ڕێگاکانی دیکەوە وەک بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی، وەک دۆخی فەرەنسا بەسەر کێشەکەدا زاڵ بن.

کەنەدا لەساڵی 2022 بەرنامەیەکی دەستپێکرد بۆ وەرگرتنی ئەو کەسانەی کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا هەڵاتوون و، زیاتر لە 185 هەزار کۆچبەریان لەو چوارچێوەیەدا وەرگرتووە.

لەساڵی 2015ەوە، سەرۆکوەزیران جەستن ترودۆ کاری کردووە بۆ هەموارکردنی سیاسەتی کۆچ و کۆچبەران، بەشێوەیەکی بەرچاو زیاتر لە پێشوو بە ئازادی خێرای دەکات.

ئەم وڵاتە لەساڵی 1957دا، بەڕێژەی 3.3 لە سەدا زیادی کردووە، بەڵام زیادبوونەکە نەگەیشتە ژمارەی ملیۆنی وەک ساڵی 2022.

ڕەنگە بە دڵت بن