بۆ یەکەمجار و بۆ پیرۆزکردنی مانگی ڕەمەزان، شەقامەکانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە زیاتر لە 30 هەزار چرا ڕازێندرایەوە و، گرافیتی ڕووناکی دیار لە شەقامی کۆڤێنتری ناوەندی شارەکە دانرا.
بەگوێرەی بی بی سی، سەرۆکی شارەوانی لەندەن سادق خان، مانگی ڕەمەزانی لەگەڵ 1.3 ملیۆن موسڵمانی دانیشتووی لەندەن پیرۆزکرد، هاوکات بۆ پێشوازی لەم مانگە، لەلایەن پەنابەرێکی مسوڵمانی نیشتتەجێی ئەو وڵاتەوە بە ناوی ئایشە چراکان هەڵکراون.
بە وتەی ئایشە، 3 ساڵ پێش ئێستا دەستی بە ئامادەکاری بۆ نمایشەکە کردووە و، جەختی کردەوە: “دیمەنێکی سەرنجڕاکێشە، کارلێککردنی خەڵک دڵخۆشی کردم”.
لە بەریتانیا 3.3 ملیۆن موسڵمان هەن کە 5٪ ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن و گەورەترین ئامادەبوونی موسڵمانان لە لەندەن لە 13٪ لە 8 ملیۆن کەسەکەی چڕ بوونەوە.