هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوە بۆ ڕواندا و سنووردارکردنی جوڵەی پەنابەران، بەشێکە لەو واقیعەی ڕۆژانە هەزاران پەنابەر لە بەریتانیا تێیدا دەژین، ئەوەش لەکاتی مانەوەی کاتی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان، بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە ناحکومیانەی بەریتانیا، لەڕاپۆرتێکدا کە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەزیانی جەستەیی و دەروونی پەنابەران کردووە و، وا دەکات هەست بە زیندانی بکەن.
ڕێکخراوە ناحکومییەکانی بەریتانیا هۆشداریان لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی سەر دەیان هەزار پەنابەردا، کە بەهۆی مەرجەکانی پێشوازیکردن زیان بە تەندروستی جەستەیی و دەروونیان کەوتووە.
کاری پەنابەران ڕاپۆرتێکی 35 لاپەڕەیی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە 50,000 پەنابەر لە ئێستادا لە شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی لە هۆتێلەکاندا دەژین، دابڕاون لە کۆمەڵگاکان و لە ئازادییە بنەڕەتییەکان، ناتوانن میوان وەربگرن و ڕێنمایی وەربگرن، ئەگەر بۆ ماوەی کورت بەجێی بهێڵن، بۆ ماوەی یەک دوو ڕۆژ، ناتوانن بگەڕێنەوە هۆتێلەکە.
پەنابەرێک باسی لە مەرجەکانی مانەوەیانی لە هۆتێلەکە کرد، کە وا هەست دەکات لە “زیندان”دا دەژیت، ئاماژەی بەوەدا کە ئەو و هاوکارەکانی هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە ئەگەر سکاڵا تۆمار بکەن: “ئەگەر گلەیی لە هۆتێلەکە بکەین، پێیان ڕاگەیاندین کە وەزارەتی ناوخۆ ئێمە دەگوازێتەوە بۆ ڕواندا، ستافی هۆتێلەکە کلیلی سەرەکیان هەیە و ئەچنە ژوورەکەوە، بێ ئەوەی لە دەرگاکە بدەن، یا پێمان بڵێن دەرگای ژوورەکانمان دەکەنەوە”.