سوید یاسایەکی توند بەرانبەر پەنابەران دەردەکات

میدیاکانی سوید ئاشکرایان کردووە، کە حکومەتی ئەو وڵاتە لە ئێستادا کار بۆ بۆ توندکردنی یاسایەک لەسەر هەبوونی دوو رەگەزنامەیی پەنابەران دەکات.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەو پێشنیارە یاسایە، کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی سویدەوە پێشکەشکراوە، ترسی لە ناو پەرلەمانی سویددا دروستکردووە، کە ئەو پێشنیارە یاسایە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، دەتوانێت ببێتە هۆی “جیاکاری” و، بێبەشکردنی خەڵکی لە هەبوونی دوو ڕەگەزنامە.

سەرچاوەکان دەڵێن ئەگەر ڕەشنووسی یاساکە جێبەجێ بکرێت، ئەوا هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی هەڵگری ڕەگەزنامەن و ناشتوانن وازی لێ بهێنن، وەک ئێران و سوریا، ئەوا بە توندی دەکەونە ژێر کاریگەری ئەم یاسایە.

ڕەنگە بە دڵت بن