ڕێژەی ئەو ئەڵمانییانەی کە پشتگیری مافی پەنابەری دەکەن کەمبۆتەوە و، ڕێژەی لایەنگرانی سنووردارکردنی مافی پەنابەرێتی بەرزبۆتەوە.
بەگوێرەی ڕاپرسییەک کە لەلایەن پەیمانگای ئالێنسباخی ئەڵمانیا بۆ دیموکراسی ئەنجام دراوە و بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرای کردووە کە تەنیا لەسەدا 39 ئەڵمانی لەگەڵ مافی پەنابەرێتین، ئەم ڕێژەیە لەساڵی 2017دا 52٪ بووە.
لە بەرانبەردا 49٪ ی ئەو ڕاپرسییانە دەڵێن کە مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا سنووردار بکرێت، بە بەراورد بە تەنیا لە 39٪ بووە لەساڵی 2017دا.
بەپێی ڕاپرسییەکە، تەنیا 20٪ ی هاوڵاتیانی ئەڵمانیا پێیانوایە کە ئێستا وڵاتەکەیان توانای وەرگرتنی پەنابەری زیاتریان هەیە، لەکاتێکدا 59٪ ی ئەو ڕاپرسییانە پێیانوایە کە ئەمە ناکرێت.
جێی باسە، بەم دواییانە ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا زیادی کردووە و، 26 هەزار و 149 داواکاری پەنابەری لە مانگی شوبات لە نووسینگەی فیدراڵی کۆچ و پەنابەران تۆمارکراون.