تەلەفزیۆنی سوید ئاشکرای کردووە، کە سەرکردەی ناوداری چەتەکان کە لە میدیاکانی سوید بە “ڕێوی کوردی” ناسراوە، 4 ساڵ لەمەوبەر بە ئاگاداری پۆلیس سویدی جێهێشتووە.
هەرچەندە ئەو لەژێر چاودێری خزمەتگوزاری زینداندا بوو بەهۆی تاوانەوە، بەڵام بەهۆی هەڕەشەوە ئەو وڵاتەی بە چاودێری پۆلیس جێهێشتووە.
“ڕێوی کوردی” توانیبووی تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دابمەزرێنێت.
داواکارانی گشتی سێ ساڵ پێش ئێستا بەگومانی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆی دەرکرد و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا داواکراوە.
ڕەفا لە هاوینی 2018 لە دوای هەڕەشەیەکی گەورەوە، سویدی بەجێهێشتووە، ئەمە لەلایەن خزمەتگوزاری چاودێری زیندانەوە رێگەپێدراوە.
هێنریک سڤێرد، بەرپرسی ئاژانسەکە، وتی: “ئێمە هەمیشە ڕێگە نادەین خەڵک وڵات جێبهێڵن، ئەوە پۆلیسە کە هەڵیدەسەنگێنێت ئایا ئەو هەڕەشەیە ئەوەندە گەورەیە کە نەگونجاوە بۆ مانەوە و نەمانەوەی ئەو کەسە لە سوید”.
جێی باسە، رێوی کوردی ناوی رافا ماجیدە و تەمەنی 36 ساڵە و کوردی باکووری کوردستانە.