بەندکراوێک لە گرتووخانە دەکوژرێت

بەندکراوێک بەهۆی شەڕ و تیکهەڵچوونی نێوان بەندکراوانی گرتووخانەی ناوەندی حکومەت  کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٢٢ی مارسی ٢٠٢٣)، بەهۆی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان بەندکراوانی گرتووخانەی ناوەندی حکومەت لە کرماشان (دیزڵ‌ئاوا)، بەندکراوێکی خەڵکی شاری شاباد بە ناوی مەهدی کەرەمی کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە لەلایەن بەندکراوێکی دیکە بە ناوی میلاد جامع‌شوورانی و بە لێدانی چەقۆ کوژراوە.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان و ئەو بەڵگانەی بەدەستی هەنگاو گەیشتووە، جیا لە هەبوونی مافیای بازرگانیی مادە هۆشبەرەکان، هاوکات جۆرەکانی چەکی سارد بە بەرتیلدان بە هێزەکانی حکوومەت دەبرێنە ناو بەندیخانەکان.

ڕەنگە بە دڵت بن