گەنجێک سزا دەدرێت

سینا کاکی، خەڵکی شاری کرماشان کە پێشتر لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی لەو شارە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای شۆڕشی حکوومەت  سزای بەندکردن و قەدەغەبوونی چوونە دەرەوەی ئێران و، بێبەری لە ئەندامێتی ڕێکخراوەکانی بەسەریدا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سینا کاکی، خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە، بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی”، سزای حەوت مانگ بەندکردن و سزای ٢ ساڵ قەدەغەبوونی چوونە دەرەوەی ناوبراو لە ئێران و، بیبەری لە ئەندامبوون لە گرووپ و ڕێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو گەنجە کوردە ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی سینا نادری، یەکێ لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری کرماشان، لە گەڕەکی “دەرەدرێژ”ی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ گرتووخانەی دیزڵ‌ئاوا گوازراوەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن