بەریتانیا لەبری هۆتێل شوێنی سەیر بۆ مانەوەی پەنابەران دابین دەکات

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە، کە حکومەتی بەریتانیا ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی جێگرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران، کە ئێستا لە هۆتێلەکاندان.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، بەکارهێنانی کەشتییەکان وەک جێگرەوە بۆ هۆتێلەکان پشتڕاست دەکرێتەوە، هاوکات بەکارهێنانی دوو شوێنی سەربازیش لە ئینگلتەرا پشتڕاست دەکرێتەوە و، پێشبینی دەکرێت یەکەم کۆمەڵەی کۆچبەران لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا ببرێنە ئەو شوێنانە.

سەرچاوەکان دەڵێن سەرەتا بۆ ئەو پەنابەرانە دەبێت کە لەمەودوا دەگەن ئەو وڵاتە، نەک گواستنەوەی پەنابەرانی نێو هۆتێلەکان.

بی بی سی دەڵێت لە ئێستادا زیاتر لە 51,000 پەنابەر لە 395 هۆتێلدا نیشتەجێکراون.

سوێلا بریڤەرمان وەزیری ناوخۆ، وتی کە حکومەت دەیەوێت کۆتایی بە کێشەی شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران لەنێو هۆتێلەکان بهێنێت، کە تێچوونی نزیکەی 6 ملیۆن پاوەندە لە ڕۆژێکدا.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن