لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان، هەندێ ناوەند و کۆمەڵە ئیسلامییەکانی ئیتالیا، بانگهێشتی زانایان و شێخانی وڵاتانی عەرەبی جۆراوجۆر دەکەن.
گرینگترین خەسڵەتی ڕەمەزان لە ئیتالیا، کۆبوونەوەی پەنابەرە مسوڵمانەکانە، چونکە یەکێکە خاڵە گرنگەکانی ئەم مانگە و، دەرفەتێکە بۆ یەکترناسین و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان.
موسڵمانان لەم بۆنەیەدا پەرۆشن بۆ ئەوەی یەکتر ببینن و یەکتر بناسن بۆ پتەوکردنی پەیوەندی برایانەی نێوانیان، هەروەها گوێگرتن لە نیگەرانی و گرفتەکانی یەکتر و درێژکردنەوەی دەستی یارمەتی بۆ هەژاران و، بەخشینێکی زۆر بۆ هەژاران لە ئیتالیا.
ئیتالیا نزیکەی 2.7 ملیۆن پەنابەری موسڵمانی تێیدا دەژی، کە زۆربەیان ئەلبانی و مەغریبی و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و باکووری ئەفریقان و، نوێنەرایەتی 5٪ ی دانیشتوانی ئەو وڵاتە دەکەن، نزیکەی 450 مزگەوتی تێدایە، کە بەناوبانگترینیان مزگەوتی گەورەی ڕۆمایە.