چەندین پەنابەر دەستگیر دەکرێن..بزانە چیان کردووە

پۆلیسی ئیسپانیا 15 پەنابەریان بە گومانی زنجیرەیەک ڕفاندنی پەیوەست بە چەتەیی و حەشیش لە نێوان ئیسپانیا و مەغریب دەستگیرکردووە.

ڕۆژنامەی ئێل کۆنفیدۆ نیتیال ی ئیسپانی، ڕایگەیاند کە بنکەی پۆلیسی باشووری شاری ماربێلا، بەم دواییانە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دیارنەمانی چەند کەسێکی ڕاگەیاند، پۆلیس گومانی ئەوەی هەیە کە بێسەروشوێنەکان پەیوەستن بە باندەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، ڕفێنەرەکان دەیانویست وردەکاری شاردنەوەی 1500 کیلۆگرام لە حەشیش بزانن و، تاوانبارانیش داوای پارەیەکی زۆریان لە کەسوکاری قوربانییەکان کردووە، تا رزگاریان بکەن.

بەڵام لێکۆڵەرەوەکان توانیویانە دوای لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ رفێندراوەکان ئازاد بکەن و، تۆمەتبارانیش دەستگیر بکەن، کە کە سەرجەمیان پەنابەرن لە بنەڕەتدا خەڵکی مەغریبن.

ڕەنگە بە دڵت بن