حکومەتی یۆنان 18.5 ملیۆن یۆرۆی پەسەند کرد بۆ کڕینی کەشتییە نوێکان بۆ گاردی کەناری یۆنان، ئەوەش بەمەبەستی بەهێزکردنی پاراستنی سنوورە دەریاییەکانی.
یۆنان دەستیکردووە بەئامادەکاری بۆ بەهێزکردنی پاراستنی سنوورە دەریاییەکانی و، بەیاننامەیەکی وەزارەتی کۆچ و پەناهەندەش ڕەزامەندی لەسەر بڕی 18.5 ملیۆن یۆرۆیی داوە، تا کەشتی نوێی بۆ گاردی کەناری یۆنان بکڕن.
بەرپرسانی حکومەت نیگەرانن لە شەپۆلێکی نوێی کۆچبەران لە بەهار و هاوین، بۆیە پلان دادەنێن بۆ ئەوەی سنوورە دەریاییەکانیان توندتر بکەن.
لیستی ئەو کەشتیانەی کە دەبێت بکڕن بریتین لە دوو بەلەمی پاسەوانی کەناری کە زیاتر لە 30 مەترە و، 5 بەلەمی پاسەوانی خێرای زیاتر لە 17.5 مەتر هەریەکەیان و دوو بەلەمی کرداری تایبەت وەک پشتگیری ئێشکگری یەکەی ژێردەریایی کار دەکەن.
هەروەها 11 بەلەمی ئێشکگری خێرا تا 13 مەتر لەگەڵ کەلوپەلی پزیشکی بۆ گواستنەوەی نەخۆشەکان و بریندارەکان، وە 10 بەلەمی ئێشکگری تا 18 مەتر و 20 بەلەمی ئێشکگری خێرا تا 13 مەتر.