ڕەوەندی کوردستانی دژی کوشتنی هاوڵاتیانی کورد گردبوونەوەیەکیان سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یولان لەدانیمارک بەشداری گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەشاری ئارهاوس دەکەن ،کە دژی شەهیدکردنی چوار هاوڵاتی کورد ،لە کاتی مەراسیمی جەژنی نەورۆز بەدەستی ملیشیاکانی سەر بە تورکیا لە شارۆچکەی جەندەریسی عەفرین ئەنجامدرابوو

رۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 26.03.2023
لە شاری ئارهوسی وڵاتی دانیمارک ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاری کوردستانیان ،لە دژی شەهیدکردنی چوار هاوڵاتی کوردی شاری جەندەریسی سەر بەعەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان گردبونەوەیەکیان سازکرد ،داوای کرد هێزە نایاساییەکانی کەلەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن لە ڕۆژئاوای کوردستان بچنەدەرەوە و تاوانبارانی ئەم کارە تیرۆریستییە بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن

گردبونەوەکە بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆری کوردستانیان لە ئارهوس بە ئاڵای کوردستان بەیەک دەنگی دژی ملیشیاکانی سەربەتورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکەدا ، یادداشتی ناڕەزایەتی هاوبەشیان خوێندەوە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن