سەربەخۆیی خوازانی سکۆتلەندا ڕۆژی دووشەممە پەنابەرێکی مسوڵمانیان وەک سەرۆکی حیزب هەڵبژارد، ئەمڕۆش دەتوانێ لەبەردەم پەرلەمانی ناوخۆی ئێدینبێرگ وەک سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرێت.
حەمزە یوسفی تەمەن 37 ساڵان بوو بە یەکەم موسڵمانی بەریتانیای بە رەچەڵەک پەنابەر، کە وەک سەرۆکی پارتێکی سیاسی گەورە هەڵبژێردرێت، وا بریارە ئەمڕۆ لەبەردەم پەرلەمانی ناوخۆی ئێدینبێرگ، بە سەرۆکوەزیران هەڵبژێردرێت.
یوسف لە وتاری سەرکەوتنیدا وتی: ئێمە دەبینە ئەو نەوەیەی کە سەربەخۆیی سکۆتلەند بە دەست دەهێنین، جەختی لەوەکردەوە کە گەلی سکۆتلەند زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستی بە سەربەخۆیی هەیە.
هەمزە یوسف کێیە؟
هەمزە یوسف ساڵی 1985 لە گلاسگۆ لەدایکبووە و باوکی موزەفەر یوسفی خەڵکی شاری پەنجابی پاکستانە
باوکی حەمزە لە ساڵی 1960 لەگەڵ خێزانەکە کۆچیان بۆ سکۆتلاند کردووە.
هەمزە لە زانکۆی گلاکسۆ تەواو کردووە و، لە ساڵی 2007 لە زانستە سیاسییەکان ئێم ئەی وەرگرتووە.
ئێستاش بووە بە سەرۆکی پارتی نەتەوەیی سکۆتلەندی