بە گوێرەی هەواڵێکی کۆمپیسی سویدی، چەند بەشێکی سوید یەکێک لە وشکترین ساڵەکان تۆمار دەکەن، کە لە 50 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە و، کاریگەری لەسەر لێشاوی ئاوی بیر و گەیشتن بە ئاوی خواردنەوە هەیە.
جۆیل هاگکڤیست پسپۆڕی بواری زەویناسی وتی: کە هەندێک شارەوانی لەوانەیە پێویست بکات بەکارهێنانی ئاوی ڕۆژانەیان سنووردار بکەن. دوێنێ راپۆرتێک کە داگنس نیهیتەر بڵاویکردووەتەوە، دەریخستووە، کە زۆربەی شارەوانییەکان پلانێکی گونجاویان بۆ ئەو وشکەساڵییە نییە و، خزمەتگوزاری کەشناسی، هۆشدارییەکی وشکەساڵی لە 16 بۆ 21 پارێزگای سوید دەرکرد.
زانای کەشناسی، فرێدریک سکوک، گوتی: “کاتێ سەیری ئەو ڕێژەی بارانبارینە دەکەین، کە لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا کەمی کردووە، دەبینین بارانبارینی ئەمساڵ کەمترە لە ئاسایی، ئەمەش بووە هۆی کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە ئاستی ئاوی ژێرزەوی”.