ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن بەشداری پانێڵێکی گرینگ دەکەن

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندەکە، بەشدارییان لە کۆڕبەندێکی تایبەت بە کێشە هەڵواسراوەکانی عێراقی دوای رووخانی رژێمی بەعسیان لە لەندەن کرد.

بەرپرسی ناوەندی رەوندی کوردستانی-لەندەن رزگار شێخ عەلی و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ناوەندەکە ئومێد هەورامی، بەشداری پانێڵێکیان بە ناونیشانی کێشە هەڵواسراوەکانی عێراقی دوای رووخانی رژێمی بەعس کرد، کە لە چەتام هاوسی شاری لەندەن، بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی دیار و سیاسی و حکومی و ناحکومی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان سازکرا.

ڕەنگە بە دڵت بن