گەنجێک چەند ساڵێکە دەستی بە بەڕێوەبردنی تۆڕێکی تاوانکاری ئاڵۆز کردووە، کە هەزاران گەنجی خەڵکی تایلەندیان ئیستغلال کردووە و، سەدان هەزار پۆڕنۆگرافی منداڵیان لە دەوروبەری ستۆکهۆڵم فرۆشت.
چەند ساڵێک پێش ئێستا پۆلیسی تایلەندی کاری ئەو تۆڕە تاوانبارەی دۆزییەوە، کە لە تایلەند منداڵ و مێردمنداڵیان بە پارە ڤیدیۆ و وێنەی سێکسیان دەگرت.
تۆڕەکە لەڕێگەی گرووپێکی داخراوەوە لەسەر پلاتفۆرمی میدیای کۆمەڵایەتی ڕوسیا ڤی کەی کردبۆوە، کە دەیان هەزار کڕیار بەشداری مانگانەیان دابوو بۆ سەیرکردنی ڤیدیۆ و وێنەکان.
پۆلیسی تایلەندی هاوکاری پۆلیسی سویدی کرد بۆ دەستگیرکردنی ئەو گەنجەی، کە زیاتر لە سێ ساڵ لە ستۆکهۆڵمەوە باندەکەی بەڕێوەبردووە.
زیاتر لە 75,000 وێنە و 20,000 گرتە ڤیدیۆیی لەخۆ گرتبوو، لەوانە بەکارهێنانی توندی منداڵان و ئیستغلالکردنی سێکسی منداڵان بوون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی سویدی تی تی، ئەو گەنجە تەمەن 25 ساڵە، دانی بە زۆربەی ئەو تاوانانەدا ناوە و، ڕایگەیاندووە، ئەو کارەی کردووە بۆ پەیداکردنی پارە، چونکە ئالوودەی قومارکردن بووە.
جێی باسە، ئەمڕۆ دادگای سوید، سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر گەنجێکدا سەپاند.