سوید لە زستاندا کارەبای کەم دەبێتەوە و هۆشداری لە کەم بەکارهێنانی دەدرێ

مارتن جۆهانسۆن، سەرۆکی دەسەڵاتی وزەی سویدی، دەڵێ، سویدییەکان کەمتر لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بۆ قەیرانی وزەی زستانەی ئامادەن.

جۆهانسۆن ئەمەی بۆ ئەوە بەستەوە، کە سویدییەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بە نرخی وزەی نزمەوە ژیاون و ڕاناهاتوون بۆ ئەو بارودۆخانەی وەک ئەو کەسانەی، کە لە ئەوروپا ڕووبەڕوویان بوونەتەوە و داوای زیادکردنی هۆشیارییان کرد، کە نرخەکان بە خێرایی بەرزدەبنەوە.

جۆهانسۆن ئەمڕۆ بە ڕادیۆی سویدی گوت: “ڕەنگە باش بێت لە زستاندا مامەڵە لەگەڵ قەیرانی کارەبای شاراوەدا بکرێت، ئەوەش لە ڕێگەی مامەڵەکردن و، بە دەرکردنی ڕێنمایی و ئامۆژگاری ڕوون لەلایەن حکومەت و دەزگاکانی حکومەتەوە بۆ ئەوەی سویدییەکان لە زۆر بەکارهێنانی کارەبا خۆیان بە دوور بگرن.

سنووردارکردنی بەکارهێنانی کارەبا ئەو مەترسییە کەم دەکاتەوە، کە بەکارهێنەران پەیوەندییان بە تۆڕەکانەوە و بۆ ماوەی کاتی لە زستاندا بپچڕێن.

ڕەنگە بە دڵت بن