شەقامی بارتۆنی شاری گلۆستەری باشووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا وای کردووە، کە لە ڕووی کولتورییەوە هەمەجۆرترین شەقامی ئەو وڵاتە بێت، ئەوەش بەهۆی ژیانکردنی جۆرەها نەتەوە تێیدا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، دانیشتوانی شەقامەکە بە 70 زمان لە دەیان ڕەگەزی جیاوازەوە گفتوگۆ دەکەن، ئەو لە ڕاپۆرتێکدا، شەقامەکە بە ماڵی دانیشتوانی چەند ناوچەیەکی جیهان ناو دەبات و، تێبینی ئەوەی کردووە، کە دانیشتوانی شەقامەکە کۆمەڵگەی فرە کلتورییە.
لە ماوەی سەدەکاندا شەقامەکە لە دوورەوە ژمارەیەکی زۆر لە خێزانەکانی بەخۆەیەوە بینیووە و، پڕە لە فرۆشگای میوە و سەرتاش و چێشتخانە و، چەندین نەتەوەی جیاوازی لێ دەژین.