پۆلیسی ئەڵمانیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی باڤاریا، 23 پەنابەریان لە دارستانێکدا دۆزییەوە، کە بە بارهەڵگرێک لە نەمساوە بە قاچاخ رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، هەندێ لەدانیشتوانیش بەپۆلیسیان ڕاگەیاندووە، کە دەیان کەسی دیکەیان لەنێو بارهەڵگرێک لەنزیک سنووری شاری پاساو بینیوە، ئەوەشی خستەڕوو کە دوای وەرگرتنی ڕاپۆرتەکە، گەڕانێکی بەرفراوانیان بە هەلیکۆپتەر و سەگی پۆلیسی دەستیپێکردووە و، 23 پەنابەری بە ڕەگەز سوری تەمەن 8ساڵ بۆ 47 ساڵیان دۆزیوەتەوە.
هەروەها پۆلیس شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگر تەمەن 40 ساڵەکەی دەستگیرکردووە.