یۆنان بۆ رێگری لە کۆچبەران کارێک دەکات و یەکێتی ئەوروپاش رەتی دەکاتەوە

یۆنان مەبەستی خۆی بۆ درێژکردنەوەی ئەو پەرژینە سنوورییەی، کە لەسەر ڕووباری ئیڤرۆس هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران لە تورکیا خستەڕوو.

 یۆنان دەیەوێت پەرژین لەسەر ڕووباری ئیڤرۆس بۆ 35 کیلۆمەتری دیکە لەسەر حسابی خۆی درێژ بکاتەوە، کیریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەوەی وت، هاوکات یەکێتی ئەوروپا داوای ئەسینای ڕەتکردەوە بۆ دروستکردنی پەرژینی زیادە.

میتسۆتاکیس وتی: “بە هەموو ئەوانەی دژایەتی دەکەن دەڵێم: بە پارەی ئەوروپی، یا بێ پارەی ئەوروپی، دروستکردنی پەرژینەکە تەواو دەبێت”.

سەرۆکوەزیرانی یۆنان دوێنێ هەینی لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ ناوچە سنوورییەکانی تورکیا، گرێبەستێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیناسازی بۆ دروستکردنی پەرژینەکە واژۆ کرد.

بەگوێرەی داتاکانی حکومەتی یۆنان، هێزەکانی پاراستنی سنوور لەساڵی 2022دا، ڕێگرییان لە نزیکەی 260 هەزار کۆچبەر کردووە، کە لە ڕووباری ئیڤرۆس و لە تورکیاوە بۆ یۆنان بپەڕنەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن