لەم شوێنەوە چەندین پەنابەر ڕەوانەی فەرەنسا دەکرێن

چەندین کۆچبەر لەلایەن دەستەڵاتدارانی قوبرسەوە ڕەوانەی فەڕەنسا کران، ئەوەش بۆ دابەشکردنی پەنابەران بەسەر وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا دێت.

قوبرس 76 پەنابەری ناردە فەرەنسا، ئەوەش وەک بەشێک لە پڕۆگرامی دابەشکردنی پەناخوبەران لەنێو یەکێتی ئەوروپادا دێت و، ئەمە یەکەم گواستنەوەیە لە قوبرسەوە بۆ فەڕەنسا.

ئەو پەنابەرانە زۆربەیان خەڵکی سوریا و ئەفغانستان بوون و، گوازرانەوە بۆ پشتگیریکردنی “وڵاتانی ئەندام کە ڕووبەڕووی زیادبوونی تەحەدای کۆچەکان دەبنەوە” ئۆپراسیۆنێک کە لەلایەن ئاژانسی پەناهەندەی ئەوروپا (EUAA) و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران (IOM) بە هاوکاری دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا ئەنجامدراوە، هاوکات 134ی دیکەش گوازرانەوە بۆ ئەڵمانیا و بولگاریا و ڕۆمانیا.

ڕەنگە بە دڵت بن