لە شاری ئوپسالای باشووری ڕۆژهەڵاتی سویدو کۆچبەرێکی فەلەستینی تەمەن 20 ساڵ بە دەستی هاوڕێیەکی دەکوژرێت.
پۆلیسی سوید لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە 3 کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە دەستگیرکردووە و، ئەوانیش بە ڕەچەڵەک فەڵەستینین، ئاماژە بەوەش دەکەن کەیسەکە ڕەهەندی کۆمەڵایەتی هەیە، بەتایبەتی کە ئەو دوو لایەنە یەکتر دەناسن و ئاماژە بەوە دەکەن کە سێ کەسەکە رۆژی پێنج شەممە دەستگیرکراون.
ئەو پەنابەرە ناوی “عەبدولڕەحمان مەسری”ە و دوای بریندارکردنی بە چەقۆ، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.