ئێوارەی دوێنێ شەممە، ئۆتۆمبێلی داریا دوگین، کچی فەیلەسوفی ناوداری ڕووسی، ئەلێکساندەر دوگین، لە نزیک گوندی بۆلشی ڤیەزیۆمای دەوروبەری مۆسکۆی پایتەخت تەقییەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
کەمانچەژەنێکی ڕووسی بەناوی پیوتەر لوندسترۆم ئاشکرای کرد کە ئەلیکساندەر دوگین بڕیاربوو لەگەڵ کچەکەی لە ئۆتۆمبێلەکەدا بێت، بەڵام لە کۆتا خولەکدا سواری ئۆتۆمبێلێکی دیکە بووە.
سەرۆکی کۆماری گەلی دۆنتسک، دێنیس بوچلین لە تەقینەوەکەدا ئەوەی بە تیرۆریستەکانی ڕژێمی ئۆکرانیا ناوزەدا کرد و، لە تلگرام گوتی کە ئەوان هەوڵ دەدەن ئەلێکساندەر دوگین بپارێزن.
ئەلێکساندەر دوگین بە مێشکی پوتین (ڤلادیمیر) وێنا دەکرێت، بۆ ئەو کاریگەرییەی کە گوایە لەسەر بۆچوونەکانی سەرۆکی ڕوسیای هەیە.
داریا کچەکەی لە پشتیوانی خۆی بۆ ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکراینا دەربڕیوە و، لە مانگی ئازاردا، لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە سزا دراوە.