ئەلێکساندەر دوگین، فەیلەسوفی نزیک لە سەرۆک ڤلادیمێر پۆتین، پێش تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە کە کچەکەی کوشت، هەڕەشەی کوشتنی پێگەیشتووە.
داریا دوگین کچی فەیلەسووفی ڕوسی, ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە, لە دووری 40 کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا کوژرا.
بیرمەند ئەلێکساندەر دوگین و کچەکەی، کۆتاییان بە بەشدارییەکەیان هێنابوو لە ئاهەنگێکی کەلتووریدا، کە لە دەرەوەی مۆسکۆ سازدرابوو، پاش گەڕانەوەی باوکیشی لە خولەکی کۆتایی، بڕیاریدا ئوتۆمبێلەکە لەگەڵ کچەکەی ئاڵوگۆڕ بکات.
میدیاکانی ڕوسیا ڕایانگەیاند، کە هەڕەشەکانی سەر دوگین و کچەکەی، لە “ناسیۆنالیستە ئۆکرانییەکان”ەوە هاتووە.
ڕۆژنامەی کۆمسۆمۆلسکایا پراڤادای ڕوسیا بڵاویکردەوە، دوگین بە لێکۆڵەرانی وتووە، کە ئەو و کچەکەی هەردووک لەلایەن “نەتەوەپەرستە ئۆکرانییەکان” هەڕەشەیان لێکراوە.
.