کۆمەڵێ لە پسپۆڕان ئەوەیان ئاشکراکردووە، کە تایبەتمەندییەکانی کیوی، دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو جۆری خەومان باشتر بکات و، کاریگەرییەکی ئەرێنی زۆری لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونیمان هەیە.
پسپۆڕان دەڵێن، خواردنەوەی ئەم میوە سەرسوڕهێنەرە پێش خەوتن، یارمەتیت دەدا زیاتر بخەویت.
لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە، کە میوەی کیوی، دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی جۆرایەتی و کات و چوستی خەو بدات دوای مانگێک لە خواردنی بەردەوام پێش خەوتن.
شارەزایان ڕوونیان کردەوە: میوەی کیوی بڕێکی زۆر لە سرۆتۆنین و دژە ئۆکسان لەخۆ دەگرێت، هەروەها ڤیتامینەکانی وەک ترشی فۆلیک و ڤیتامین B، کە دەتوانێت یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی خەو بدا، هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە ڕێکخستنەوەی خشتەی خەو.