لەوانەیە وا بیر بکەیتەوە کە خۆت بەدووربگریت لە هەستکردن بە تینوویەتی لە کاتی ڕۆژوودا، بەڵام خواردنەوەی ئاوی زۆر، زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.
هەژماری فەرمی کۆبوونەوەی قەسیمی تەندروستی لە تویتەر بڵاویکردەوە و تیایدا تیشک دەخاتە سەر پێویستی خۆپاراستن لە زۆر خواردنەوەی ئاو، بۆ ئەوەی لە کەمی سۆدیۆم لە خوێندا دووربکەونەوە.
کەمبوونەوەی کتوپڕی ئاستی خوێی خوێن بەهۆی خواردنەوەی زیاتر لەوەی لەش پێویستییەتی، دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی هەموو خانەکانی جەستە.
کەمی سۆدیۆم لە خوێندا، دەتوانێت ببێتە هۆی سەرئێشە و ڕشانەوە.
هەستی تینوویەتی دەتوانرێت کەم بکرێتەوە بەو خواردنانەی دەیخۆیت، چونکە زۆربەی جۆرەکانی سەوزە و میوە، ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە.