عەبدولڕەحمان کیوان، پەنابەرێکی سورییە، سەبارەت بە ئازارەکانی لەکاتی گەشتی لە بیلاڕوسەوە بۆ ئەوروپا و داواکردنی مافی پەنابەرێتی، بە بی بی سی راگەیاند، کاتێ ئەو ڕۆژانە تاریکانە لە دارستانەکەدا دێتەوە بیرم، هەست بە ئازارێکی دەروونی دەکەم.
تەنیا چەند مانگێ لەمەوبەر، لە ڕۆژێکی ساردی کانونی یەکەمدا، عەبدولڕەحمان بە بەفرێکی زۆر دەورە درابوو و بەهۆی ماندوێتییەوە کەوتە خوارەوە بە هیوایەکی کەم بۆ ڕزگاری بووە و قاچەکانی بریندار بوون.
ئەو دەڵێت گەیشتن بە ئەوروپا گەشتێکی مردن بوو، بەڵام ئەوە گەشتێک بوو کە دەبوو بیکات.
بەهۆی کەمی جووڵە و برینداربوونی قاچیەوە، عەبدولڕەحمان پێویستی بە ڕێگایەکی ئاسان بووە بۆ ئەوروپا.
دوای سێ هەوڵی شکستخواردوو بۆ پەڕینەوەی نایاسایی لە بیلاڕوسەوە بۆ پۆڵەندای ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، عەبدولڕەحمان و چەند کەسێکی دیکە لە مانگی تشرینی دووەمدا هەوڵیاندا بگەنە لاتیڤیا.
ئەوان بە دەیان کیلۆمەتر زیاتر لە 30 ئینج بەفر بە دارستانەکاندا ڕۆیشتن، لەگەڵ خواردن و خواردنەوەی کەم.
کاتێک ئاویان نەماوە، بەفریان خواردووە.
“هیوامان لە دەستداوە، ئێمە نامەمان بۆ خێزانەکانمان نارد و داوامان لێکردن لێمان خۆشبن، چونکە پێمان وابوو ڕزگارمان نابێت.”
عیسام گەنجێکی دیکەی سورییە کە لەگەڵ عەبدولڕەحمان لە بەشێک لە گەشتەکەیدا بووە، هەردووکیان چەند هەفتەیەک لە دارستانەکەدا ماونەتەوە.
ئەوان بەردەوام بە ئەفسەرانی لاتیڤیا وتووە، کە پاسەوانانی سنووری بیلاڕوسیا ڕێگەیان پێنادەن بگەڕێینەوە بۆ مینسک، ئێوەش ڕێگەیان پێنادەین بچنە لاتیڤیا، ئێوە دەتانەوێت چی بکەین؟ عەبدولڕەحمان دەڵێ ئەفسەرەکانی لاتیڤیا لێیانداوە و، سەربازەکانیش جگەرەیان بە قاچە بریندارەکەیدا ناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی دوو هەفتە لە زینداندایە، دوای ئەوەی تەندروستی لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا خراپتر بوو، لە کۆتاییدا گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک لاتیڤیا.
عیسام هەروەها دەڵێت لەلایەن ئەفسەرانی سنوورەوە لێدراوە و وتیشی سەربازەکانی لاتیڤیایان بینیوە، کە لە کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ و ژنێکی گەنجیان داوە، کە داوایان کردووە ڕێگەیان پێبدرێت بچنە ناو وڵاتەکەوە.