ڕێبەرانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا تاوتوێی ناوکی ئێران دەکەن

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سەرکردەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە ساڵی 2015دا باسی هەوڵەکانیان کردووە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران.

کۆشکی سپی لە پێداچوونەوەیەکی پەیوەندی تەلەفۆنیدا، کە بە زیاتر تیشکی خستە سەر ئۆکرانیا، ئەوەشی وت: “لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆ بەردەوامەکانیان لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران و، پێویستی بەهێزکردنی پشتیوانی هاوبەشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵدانی هاوبەش بۆ کردنەوە و بەستن بە چالاکیە هەرێمییە ناسەقامگیرەکانی ئێران بەردەوامە”.

کۆشکی سپی، وردەکاری زیاتری لەسەر بەشی گفتوگۆکانی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و، بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و، ئۆلاف سکۆلزی سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا پێشکەش نەکرد.

شکستهێنان لە دانوستانە ناوکیەکاندا مەترسی شەڕێکی نوێی هەرێمی زیاتر دەکات، چونکە ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوە دەکات، کە لە ئەگەری شکستهێنانی دیبلۆماسی لە پێشخستنی توانای چەکی ناوکی، ڕێوشوێنی سەربازی لە دژی ئێران بگرێتەبەر.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە ساڵی 2018 لە ڕێککەوتنی ناوکی کشایەوە و، جارێکی تر سزا توندەکانی ئەمەریکای بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاند.

ڕەنگە بە دڵت بن