سزایەکی قورس بەسەر پەنابەرێکدا دەسەپێندرێت

دادگایی شاری مالمۆی باشووری سوید، سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر پەنابەرێکدا سەپاند و، نزیکەی 680 هەزار کرۆنی سویدی (60 هەزار و 400 یۆرۆ) ی وەک قەرەبوو بە قوربانییەکاندا، ئەوەش وەک هەوڵی کوشتنی چەند کەسێک و کەیسەکانی دەستدرێژیکردنە سەریان.

بەگوێرەی دادگاکە، ئەو پەنابەرەکە بە رەچەڵەک سورییە و تەمەنی 22 ساڵانە و، لە ستورتورگێت هێرشی کردۆتە سەر پیاوێک و لێیداوە و، دواتر چووە بۆ مالمۆ، لەوێش هەوڵی کوشتنی دوو پیاوی دیکەی بە چەقۆ داوە.

لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا، تۆمەتبارەکە بە بوتڵێک لە پشت سەری و دەموچاوی پیاوێکی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی ڤیکخۆی داوە.

تۆمەتبارەکە ڕایگەیاند کە ئەو بەرگری لە خۆی کردووە، بەڵام دادگای مالمۆ، کە بڕیارەکەی دەرکرد و وتەی تۆمەتبارەکەی رەت کردەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن