بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران سەدان ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم وڵاتە تەرخان دەکرێت

بەگوێرە نامەیەکی فەرمی کۆمسیۆنی ئەوروپا، نزیکەی 600 ملیۆن یۆرۆ تەرخانکراوە بۆ پشتیوانیکردنی بولگاریا بۆ رێگری لە کۆچبەران، تا سنووری هاوبەشی لەگەڵ تورکیا بەهێزتر بکات، سەرەڕای نیگەرانییەکانی ڕێکخراوە مرۆییەکان سەبارەت بە زیادبوونی توندوتیژی لە سنوورەکانی ئەوروپا و پێشێلکردنی مافەکانی پەنابەران.

لەگەڵ ئەوەی دەریای ناوەڕاست و دوورگەکانی ئیجە ئەستەم بووە بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە تورکیاوە رێی باڵکان بۆ گەیشتن بە ڕۆژئاوای ئەوروپا بەکاردێن، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی کۆچبەران لەڕێگەی باڵکانەوە بە ڕێژەی 170٪ زیادی کردووە لە ماوەی 10 مانگی یەکەمی ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

بولگاریا دەروازەیەکی سەرەکی گواستنەوەیە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری هاوبەشی وشکانی لەگەڵ تورکیا دەچنە ناوەوە و، دواتر بەرەو باکوور، یا ڕۆژئاوا بەرەو ڕۆمانیا، یان سربیا دەڕۆن.

ئەم هەماهەنگییە نوێیە سەرەڕای ئەو ڕەخنە بەربڵاوانە دێت، کە ڕووبەڕووی ئاژانسی ئەوروپا دەبنەوە و ڕاپۆرتە بەردەوامەکانی پاسەوانانی سنووری ئەوروپا بە شێوەیەکی توندوتیژ مامەڵە لەگەڵ پەناخوازان دەکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن