بەڕێگەیەک دەیان کۆچبەر برانە رۆما

نزیکەی 70 کۆچبەر لە لوبنان و یۆنانەوە بەهۆی بەرنامەی ڕێڕەوە مرۆییەکانەوە گەیشتنە رۆما، یەکەم گەشتی ئاسمانی لە لوبنانەوە 58 سوری تێدابوو، لەنێویاندا 24 منداڵ، گەشتی دووەم 15 کەسی لە یۆنانەوە هەڵگرتبوو، بریتی بوون لە عێراقی و سۆماڵی و کۆنگۆیی.

مارکۆ ئیمپاگلیازۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی خێرخوازی سانت ئیگیدیۆ، پێشوازی لە هەموو پەنابەران کرد، لەگەڵ هەریەکە لە مارتا بێرناردینی ڕێکخەری بەرنامەی کۆچبەران لە فیدراسیۆنی کڵێسا ئینجیلییەکانی ئیتاڵیا (FCEI) ، مانوێلا ڤینای بە ناوی فیدراسیۆنی کڵێساکانی ئۆلیدێنێسی، ڤالێریۆ ڤالێنتی، سەرۆکی بەشی ئازادییە مەدەنییەکان و تێکەڵبوون لە وەزارەتی ناوخۆ و، لویجی ماریا فینالی بەڕێوەبەری گشتی بەشی سیاسەتی کۆچ و دەرەوەی ئیتاڵیا لە وەزارەتی دەرەوە.

ئەو پەنابەرانە توانیویانە بگەنە ئیتاڵیا بەهۆی ڕێڕەوە مرۆییەکانەوە، کە لەلایەن ڕێکخراوی خێرخوازی سانت ئێگیدیۆ و فیدراسیۆنی کڵێسا ئینجیلییەکانی ئیتاڵیا و یەکێتی کڵێساکانی کوڕانەوە بانگهێشتکراون، ئەوەش بە ڕێکەوتن لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و کاروباری دەرەوەی ئیتاڵیا بووە، کە تا ئێستا تەنیا لە مانگی شوباتی 2016 ەوە یارمەتی گواستنەوەی 2486 کۆچبەریان داوە بۆ ئیتاڵیا.

ڕەنگە بە دڵت بن