لەسەر پەنابەران رەخنە لە وەزیرێکی ئەڵمانی دەگیرێت

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا نانسی وێسەر داواکاری شارەکان و شارەوانییەکانی ڕەتکردەوە بۆ دابینکردنی پارەی زیاتر بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەران.

وەزیری ناوخۆی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا، وەزیری ناوخۆی فیدراڵی ئەڵمانیا نانسی وێسەر تۆمەتبار دەکات بە ڕەتکردنەوەی داواکارییە ناوخۆییەکان بۆ دابینکردنی پارە بۆ چاودێریکردنی پەنابەران.

یۆحیم هێرمان بە DPAی وت “ڕوون و ئاشکرایە کە پشتیوانی دارایی حکومەتی فیدراڵی بۆ دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ پەنابەران لەم ساڵدا بەس نییە، ویلایەتەکان و ناوچەکان هەموویان هاوڕان لەسەر ئەمە، لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری ناوخۆی فیدراڵی ڕەهەندێکی نوێی نکۆڵیکردنی واقیعی سەلماندووە”.

ڕەنگە بە دڵت بن