سوید ئاشکرای دەکات مافی پەنابەری بە هاوڵاتیانی کام وڵات دەدا

نوێکردنەوەکانی دەزگای کۆچی سویدی بڵاوکرایەوە، کە هیچ یاسا و ڕێنماییەکی نوێی دەرنەکردووە بۆ هەموارکردنی یاساکانی کۆچ، ئەوەش بەگوێرەی پێشنیارە یاساییەکانی ڕێککەوتنی “TEDW” کە حکومەتی هاوپەیمانی لەسەر پێکهێنرا و، ئامانجی کەمکردنەوەی ژمارەی پەنابەرانە.

ئامانجی کەمکردنەوەی ژمارەی پەنابەران و هەروەها یاساکانی دیکەی ناو ڕێککەوتنەکەیە، کە هەندێکیان لە هەندێ حاڵەتدا مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ کاتی دەگۆڕن، هاوکات هاوڵاتیانی چەند وڵاتێک دەتوانن مافی پەنابەری کاتی نوێ بکەنەوە، کە بریتین لە:

ئۆکرانیا

سوریا- هەموو خاک و ناوچەکانی سوریا جگە لە “ناوچە پارێزراوەکان” وەک دیمەشقی پایتەخت و هەندێک ناوچەی دەوروبەری شارەکە، هەروەها هەندێک ناوچەی کەناراوەکانی سوریا، بە فەڵەستینییەکانی سوریاشەوە.

ئێریتریا

یەمەن: جگە لەو کەسانەی کە پێشتر لە وڵاتانی دراوسێ نیشتەجێ بوون

ئویغۆرەکان و کەمینە موسڵمانەکانی دیکەی چین

ژنانی ئەفغانی

هەروەها دەزگای کۆچ جەختیکردەوە لەسەر بەردەوامبوونی دابینکردنی دامەزراوەی پاراستنی کاتی بۆ گرووپە لاوازەکانی خێزانەکان (ژنان و منداڵان)، ئەوەش لە حاڵەتی دیاریکراودا.

ئەفغانستان هەمووان

باشووری سودان، هەموو

کەرتی غەززە (ژنان و منداڵان)

سۆماڵ (ژن و منداڵ)

حکومەتی سوید کە لایەنەکانی ڕاست و ناوەند لەخۆ دەگرێت، پێشنیاری گۆڕانکاری گەورەیان لە سیاسەتی کۆچدا کردووە، کە بیرۆکەی پێدانی مافی پەنابەری هەمیشەیی بە پەنابەران هەڵوەشاندەوە و، بەڵێنیدا ژمارەی ئەو پەنابەرانە کەم بکاتەوە کە وەردەگیرێن.

ڕەنگە بە دڵت بن