رێوی کوردی هەڕەشە دەکات

پۆلیسی سوید دەڵێ، دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرە گەورەکان لە Stränäs پەیوەندی بەو تۆڕە تاوانکارییەوە هەیە، کە لەلایەن کوردێکی تەمەن 36 ساڵەوە سەرپەرشتی دەکرێت و بە ڕێوی کوردی ناسراوە.

پۆلیس پەیامێکی دەنگی رێوی کوردی ئاشکرا کردووە، کە دەڵێ: “هیچ کەسێک دەست لە Strängnäsنادا، ئەوێ ناوچەی منە و لێی نزیک مەبنەوە.

پۆلیس بەم دواییانە هێرشیان کردە سەر ناوچەی پیشەسازی Hantverksbyn لە Strängnäs. دواتر پۆلیس ڕایگەیاند، کە دەستیان بەسەر زیاتر لە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

دوای هێرشەکە، هاوڵاتییەکی شاری Strängnäs بە تۆمەتی تاوانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا.

بەڵام ڕاپۆرتەکانی پۆلیس پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان “ڕێوی کوردی” و بازاڕی ماددە هۆشبەرەکان لە Strängnäs نیشان دەدەن.

ئۆپەراسیۆنەکانی “ڕێوی کوردی” لەڕێگەی بازرگانێکەوە تێدەپەڕێت لە Strängnäs .

جێی باسە، “ڕێوی کوردی” لە دەرەوەی سوید خۆی شاردۆتەوە و شوێنی نازاندرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن