چەند پەنابەرێک ویستیان کارێک بکەن..سوید دەستگیری کردن

لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دەستگیرکردنی پێنج کەس، کە بەنیاز بوون پیلان بۆ کردەوەی تیرۆریستی لە سوید دابنێن، ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە پەیوەندییان بە سوتاندنی قورئانەوە هەیە.

داواکارانی گشتی بڕیاریاندا چوار لەو پێنج گومانلێکراوە بە تۆمەتی پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی دەستگیر بکرێن، کە پەنابەرن و سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشن.

داواکاری گشتی لارس هایدڤاڵ لە یەکەی نیشتمانی بۆ کاروباری ئاسایش دەڵێ، ئەوە تاوانێکە باوەڕ وایە لە سوید پیلانی بۆ دانراوە و پەیوەندی بە داعشەوە هەیە.

ڕۆژی هەینی پەنابەرێکی تەمەن 15 ساڵ و، سێی دیکەی تەمەن 24 بۆ 29 ساڵ دەستگیرکران، بەڵام پێنجەمیان ئازاد کرا.

ڕەنگە بە دڵت بن