جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، هۆشداریدا لە ئەگەری پێکدادانی سەربازی نێوان هێزە ئەتۆمیەکان، ئەگەر وڵاتانی ناتۆ بەردەوام بن لە پشتگوێخستنی هێڵە سورەکانی مۆسکۆ.
سێرگی ڕیابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کە سیاسەتی وێرانکەری ناتۆ بۆ پشتگوێ خستنی هێڵە سورەکانی مۆسکۆ زۆر مەترسیدارە.
ڕیابکۆڤ ئەوەشی وت، کە ڕێڕەوی تێکدەرانەی وڵاتانی ناتۆ بۆ پشتگوێ خستنی هێڵە سورەکانیان، ڕاکێشانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕوسیا لە ئۆکرانیا، کە لە لێواری شەڕی چەکداری ڕاستەوخۆدایە.
جێی باسە، ئاژانسی هەواڵی نۆڤستی ڕوسیا بڵاویکردەوە، کە ئەمە لەگەڵ هەڵکشانی زیاتردا دەبێتە هۆی پێکدادانی سەربازی هێزی ناوکی.