زانیاری نوێ لەبارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی ئایفۆن 15 Pro ئاشکرا دەکرێت

مۆبایلی iPhone 15 Pro بە بەراورد لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشوودا چەندین نوێکردنەوەی بۆ دەکرێت، دیارترینیان داپۆشینی تیتانیۆمە کە مۆبایلەکە بە شێوەیەکی خولاوە داپۆشێت.

هەروەها کامێراکە ئەستورتر دەبێت لەگەڵ هاوێنەی گەورەتر لەوەی، کە لە ئایفۆن 15  پرۆ ماکس دروستکراوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی 9to5mac، دزەکردنی تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ، تەکنەلۆژیایەکی تەواو نوێی هەستەوەری تێدایە، کە ڕووناکی زیاتر دەگرێت و لەڕێگەی هەندێک ڕێکخستنەوە زیاد لە پێویست دڵنیایی کەم دەکاتەوە.

هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئایفۆن 15 پڕۆ، پشتگیری دەرچەی USB-C دەکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکە.

مۆبایلەکە بە ڕەنگی سووری تۆخ دەردەکەوێت، جگە لە سپی و ڕەش و زێڕی.

قەبارەی مۆبایلەکە 146.47 ، و70.46 و و8.24 میلیمەتر دەبێت، لە درێژی و پانی و ئەستووریدا.

ڕەنگە بە دڵت بن