دوو برای مێرمنداڵی پەنابەر و خوشکێکیان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا و لە شاری فۆرلی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، کچێکی تەمەن 18 ساڵ لەگەڵ دوو برا تەمەن 14 و 10 ساڵانەکەیدا خۆی فێری لێخوڕین کردووە، بەڵام خۆی کێشاوە بە تانکییەکی عەمبارکردنی دانەوێڵەدا و داڕماوە بەسەریاندا و لە ئەنجامدا گیانیان لە دەستداوە.
سەرچاوەکان ڕوونیانکردەوە، کە کچە گەنجەکە لە کێڵگەیەکدا کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە، هاوکات بە رەگەز مەغریبین و نیشتەجێی ئیتالیا بوون.
سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە دوای ڕووداوەکە پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی ڕووداوەکە بە ڕێنمایی داواکاری گشتی.