سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا داوا دەکات، پەنابەران لە دەرەوەی وڵاتەکە دەستگیر بکرێن تا ئەوکاتەی کەیسەکانیان یەکلایی دەکرێتەوە، ئەگەر شیاوی پێدانی مافی پەنابەری بوون، ئەوکات بهێندرێنە نێو وڵاتەکەوە.
جێگری سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی یەکێتی مەسیحی ئەڵمانیا، کارستن لینمان، داوای ڕاگرتنی لێشاوی پەنابەرانی بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا کرد، تەنانەت ئەگەر بە دروستکردنی دیواریش بێت لەسەر سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.
هەروەها سیاسەتمەدارە ئەڵمانییەکە داوای کرد ڕێگە بدرێت بەو پەنابەرانەی، کە داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن بچنە ناو خاکی ئەڵمانیاوە، تەنیا کاتێ بڕیارێکی ئەرێنی دەدرێت بۆ ئەوەی مافی پەنابەرێتییان پێبدرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ئەو پەنابەرانە لە دەرەوەی ئەڵمانیا دەستگیر بکرێن، هەتا ئەوکاتەی بڕیارێک لەسەر داواکارییەکانیان دەدرێت.