وریا بن ئەم شێوازە لە خەوتن دەبێتە هۆی مردنتان

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری لە پرخەی خەو دەدا، کە دەتوانێت ببێتە هۆی جەڵتەی مێشک، زاناکان لە کۆلێژی شاهانەی لەندەن ئەوەیان پشتڕاستکردەوە.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری Frontiers in Sleep بڵاوکراوەتەوە و دەریدەخات، ئەو کەسانەی کە نەخۆشی خەوتنیان هەیە کەمتر ئاگادارن و توانایەکی خراپیان هەیە، لەوانە توانای بەدیهێنانی ئامانجەکان و هێشتنەوەی تیشک خستنەسەر، (تەرکیز).

هەروەها توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆر، یا زۆر کەم دەخەون، ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی، کە تێکڕای کاتژمێرەکان دەخەون.

دکتۆر ئیڤانا ڕۆسنسویگ، سەرۆکی سەنتەری خەو و مێشک لە کۆلێژی شاهانەی لەندەن دەڵێت: “ئەو پیاوانەی کە نەخۆشی خەوتنیان هەیە، ئەزموونی هۆشیاری و یادەوەرییان کەم دەبێتەوە”.

توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو کەسانەی کە پرخە دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک دوو هێندە زیاترە بە بەراورد بەو کەسانەی، کە ئەم کێشەیان لە خەودا نییە.

ئەو کەسانەی کە نەخۆشی هەناسەدانی خەویان هەیە لە کاتی خەودا تووشی پرخەی بەرز و خنکاندن دەبن لە کاتی خەودا.

جەڵتەی مێشک بەزۆری بەهۆی ڕاگرتنی بۆرییەکانی خوێنەوە دروست دەبێت، کە خوێن بۆ مێشک دابین دەکات و ڕێگری دەکات لەوەی شانەی مێشک ئۆکسجین و خۆراک وەربگرێت و، خانەکانی مێشک لە ماوەی چەند خولەکێکدا دەست بە مردن دەکەن.

ڕەنگە بە دڵت بن