ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازلی سویسرا و، ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندەکە، لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە کار و بەرنامەی ڕەوەندی کوردستانی لەو شارە کۆبوونەوە.

ڕۆژی یەکشممە، ڕێککەوتی 09.04.2023 بە سەرپەرشتی سۆران حەسەن، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان-بازلی سویسرا و، بە ئامادەبوونی هەریەک لە کامیل ئەرمیش، شۆڕش ئۆردۆگان، فەیزە پەریشان، عەلی عوسمان و ئەحمەد تەیمور، ئەندامانی ناوەند، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان لەسەر کار و چالاکییەکانی ناوندەکەیان سازکرد، کە تێیدا پڕۆژە و کاری داهاتووی ناوەندەکەیان تاوتوێ کرد.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش پاش وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، هاوکات بەرپرسی ناوەند باسی لە ڕاگەیەدنراوی ڕاگەیاندنی ناوەندی بازل کرد و، پڕۆژە و کاری داهاتووی ناوەندەکەشی ڕوونکردەوە.

جێی باسە، دوای گفتوگۆکردن لەسەر کۆی خاڵەکان، بەکۆی دەنگ بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا.

ڕەنگە بە دڵت بن