یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو و، بەمەبەستی خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردستانی بڕیار لەسەر ئەنجامدانی چەندین چالاکی درا.
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 09.04.2023 کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرپەرشتی سەلام کوردە بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-سوید کۆبوونەوە، کە تێیدا پلان و کار و چالاکییەکانی ناوەند گفتوگۆیان لەبارەوە کراو و، چەند پڕۆژەیەکیش خرایە نێو بەرنامەی کاری داهاتوویانەوە.
هەرلە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوان ئەندامان و ناوەندەکان دووپاتکرایەوە و، لەو ڕوانگەیەشەوە بیر و بۆچوونەکان وەرگیران.
جێی باسە، دواتر بەرنامە و کاری داهاتوویان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و بڕیاری پێویست لەسەر ئەنجامدانی چەندین چالاکی درا، کە مەبەست لێی خزمەتکردنی زیاتری ڕەوەندی کوردستانییە.