دەستەڵاتداران لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، کە لە ماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی دوو هەزار کۆچبەری نایاساییان دیپۆرتکردۆتەوە، هاوکات زیاد لە دوو هەزاریشیان دەستگیرکردووە.
سەرۆکایەتی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەری تورکیا، دەستگیرکردنی 2492 کۆچبەری نایاسایی و، دیپۆرتکردنەوەی 1872 کەسی دیکەشی راگەیاند، ئەوەش لە میانەی چالاکییەکاندا بووە بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە سەرانسەری وڵاتدا، کە رێککەوتی لە 31ی ئازار تا 6 نیسانی ئەمساڵ بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا 2،492 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون، لەنێویاندا 1،019 ئەفغانی، 57 پاکستانی و 1416 کۆچبەری دیکە بوون لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.