ڕاپۆرتێکی نوێی ناوەندی کۆنترۆڵکردنی شێرپەنچە دەریخستووە، کە ژمارەی حاڵەتەکانی شێرپەنچەی پێست لە ساڵی 2000 ەوە سێ هێندە زیادی کردووە، ڕاپۆرتەکە هۆشداری لە زیاتر بوونی دەدا، ئەگەر ڕێوشوێنی کاریگەر نەگیرێتەبەر.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ژمارەی حاڵەتەکان لەنێوان ساڵانی 2005 بۆ 2019 زیادی کردووە و پارێزگاکانی سکونا، بلیکینگ، کرۆنۆبێری و هالاندی باشووری سوید دەگرێتەوە، ڕاپۆرتەکە پێشبینی ئەوە دەکات کە ژمارەی حاڵەتەکانی شێرپەنچەی پێست، تا ساڵی 2034 دوو هێندە دەبێت.
بێرتێل پێرشۆن، پزیشک لە بەشی پزیشکی پێستی نەخۆشخانەی زانکۆی لوند، بە ئێس ڤی تی ڕاگەیاندووە، کە ئەوە نیگەرانکەرە و پێویستی بە سەرچاوەیەکی زۆر هەیە و داهات و خەرجییەکان لە داهاتوودا بۆ رێگریکردن لێی زۆر گرینگ دەبن.
ئەوەی ئێستا بڵاوە و کاریگەری لەسەر نەوەی شەستەکان و حەفتاکان و هەشتاکانە و، نەوەی نەوەدەکان کەمتر تووش بوون، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە پێدەچێت خۆیان و منداڵەکانیان زیاتر بدەنە بەر خۆر و ئاگاداری خۆیان بن.
جێی باسە، ڕاپۆرتەکە دەریخستووە کە زیادبوونی حاڵەتەکان هەموو تەمەنەکان دەگرێتەوە، بەڵام گەورەترین زیادبوون لە کەسانی بەتەمەندا بووە.