لە مانگی سێدا، تەلیسکۆبەکان کونێکی گوماناوی گەورەیان لە خۆردا دۆزییەوە، کە وەک خاڵێکی ڕەشی گەورە دەردەکەوێت، زانایان مەزەندەی ئەوە دەکەن کە بیست هێندەی قەبارەی زەوی گەورەتر بێت.
ئەم کونە ملیۆنان بای زیانبەخشی خۆر بەرەڵا دەکات، کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر بواری موگناتیسی زەوی و مانگی دەستکرد هەبێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، ئەو کونەی کە لە کۆتایی مانگی سێدا دۆزرایەوە، بای خۆر بڵاوکردۆتەوە، کە بووە هۆی ڕووداوێکی سەرنجڕاکێش لە باشووری ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمەریکا.
ئەو کونانە بەهۆی زریانێکی خۆری بەهێزەوە دروست دەبن، کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر سیستمی وزە و چالاکییەکانی کەشتییە ئاسمانییەکان هەبێت.
ناسا ترسی لەو کارەساتە گەردوونییە هەیە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی داخستنی کارگەکان لە سەرانسەری جیهاندا، چونکە کاریگەری دەبێت لەسەر بواری موگناتیسی زەوی و سەتەلایت و تەکنەلۆژیا.