بەگوێرەی میدیاکان، پۆلیس، دەستیان بەسەر شەمشەمەکوێرەی کوڵاودا گرتووە، کە لەنێو بارهەڵگرێکدا و لەژێر ماسیدا شاردرابوونەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی فیدراڵیدا هاتووە، کە پاسەوانێک بارهەڵگرەکەی لە دەروازەی ڕێگایەکی خێرای دەووروبەری شاری سنووری ئاکین ڕاگرتووە و، لە کاتی پشکنینی بارهەڵگرەکە دەرکەوتووە، کە شەمشەمەکوێرەی کوڵاوی لە ژێر ماسییەکاندا شاردۆتەوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، سکاڵا لە دژی شۆفێری بارهەڵگرەکە کراوە، کە تەمەنی نزیکەی 31 ساڵە، بەهۆی ئەنجامدانی پێشێلکاری هاتوچۆ و چوونە ناو وڵاتەکە بەبێ مۆڵەتی شۆفێری و هێنانی شەمشەمەکوێرەی کوڵاو، دادگاش بڕیاری دەستگیرکردنی شۆفێرەکەی داوە.